موحەڕەم ئینجە کشانەوەی خۆی لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتی تورکیا ڕاگەیاند
29 بار بازدید -
پارسال
-
سەرۆکی پارتی مەملەکەت و کاندیدی
سەرۆکی پارتی مەملەکەت و کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا ئەمڕۆ پێجشەممە لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا کشانەوەی لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتیی تورکیا دا ڕاگەیاند.
شرۆڤەکارانی پرسی تورکیا ڕایدەگەیەنن کشانەوەی موحەڕەم ئینجە سەرۆکی پارتی مەملەکەت لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتی تورکیا چانسى سهركهوتنى كهمال كڵیچدارئۆغڵو ڕکابەری سەرەکیی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا زیاتر دهبێت.
شارەزایان دەڵێن كاندیدبوونى ئینجە لەبەرژەوەندیی ڕەجەب تەییب ئەردغان بوو، چوونكە دەنگی ئۆپۆزسیۆنی توركیا پەرت و بڵاو دەبوو.
وەكوو پێشبینیش دەكرا، ئینجە 5%ی دەنگەكانی بەدەست دەهێنا، بەڵام فشاری میدیا و لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن، وای لێكرد، بڕیارە قورسەكە بدات و لە كاندیدبونى پاشهكشه بكات.
پارسال
در تاریخ 1402/02/22 منتشر شده
است.
29
بـار بازدید شده