شعر کوردی اسلامی - شعر و پند پیشنیان - ملا غفور دباغی

Behzad Mohammadi
Behzad Mohammadi
1.3 هزار بار بازدید - 2 سال پیش - «ستایش بۆ یه‌زدانی مە‌زن» کتێب:پەندی
«ستایش بۆ یه‌زدانی مە‌زن» کتێب:پەندی پێشینیان (2628 - 2690) بەرهەم:مەلا غەفووری دەباغی (حافزی مەهابادی) قاڵب:مەسنەوی وێنە:شاری ئاکرێ خوێندنەوە:بێهزاد موحەممەدی حەمد بۆ خوای بەرز و بێ هاوتا خالیقی مەخلووق بێ باک و تەنیا ڕاگری عەرز و حەوت ئاسمانە بەری لە وەهم و شک و گومانە بە قودرەتی خۆی لە یەک قەترە ئاو جوانترین بەشەر دێنێتە بەرچاو ڕۆزی ئەو دەخۆن گەلی گیانلەبەر هەر بەدەس ئەوە قازانچ و زەرەر هەرچی ئەو بیدا نابڕێتەوە هەرچی ئەو بیبا ناگەرێتەوە بە یەکێ ئەدا ماڵی زۆر و گەنج بە یەکێ ئەدا موشەققەت و ڕەنج یەک بەخێو ئەکا بە ناز و نیعمەت یەکێ دەخاتە ژێر باری زەحمەت یەکێ تێر دەکا لە گۆشت و پڵاو یەکێ کوێر دەکا بۆ چۆڕێ شۆرباو یه‌کێ گەڕانی بە کادیلاکە یەکێ بە پێیان ماندوو و هیلاکە یەکێ ڕادەخا فەڕش لە بەر پێ یەک لە سەر حەسیر گیانی دەردەچێ
2 سال پیش در تاریخ 1400/12/16 منتشر شده است.
1,307 بـار بازدید شده
... بیشتر