ڕاپۆرتی خاوێنکردنەوەی پەراوێزی بەنداوی سەردەشت

bijwen_ngo
bijwen_ngo
341 بار بازدید - 3 سال پیش - بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجومەنی
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجومەنی بژوێنی چیا، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی جۆزەدانی 1400، لە دوای راگەیەندراوێک کە لەلایەن فەرمانگەی ژینگەپارێزی شاری سەردەشتەوە، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی بژوێن، دەستەی شاخەوانی سەردەشت و مانگی سوری سەردەشت ئامادەی بوون و قەراخ بەنداوی سەردەشت پاککرایەوە. ناوچەی پاککراوەکە یەکێک بوو لە سەیرانگاکانی شارستانی سەردەشت کە دەبووە هۆی بەجێمانی زبڵ و پاشماوەیەکی زۆر لەو شوێنە. لە کۆتایی مەراسیمەکەدا چەند خاڵێک لەبارەی گرنگی و کێشە ژینگەییەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ژینگەپارێزی سەردەشت و ئەنجومەنی بژوێنی چیاوە ئاماژەیان پێ کرا.
3 سال پیش در تاریخ 1400/03/21 منتشر شده است.
341 بـار بازدید شده
... بیشتر